خانمانی دووگیان چ کاتێک ناتوانن بەڕۆژوو ببن؟

‎د. کەژان کاوە،  پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، رایگەیاند، خانمانی دووگیان کاتێک ناتوانن لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو ببن ئەگەر رۆژوو زیان بە خۆیان یان کۆرپەکەیان بگەیەنێت.

ئەو پزیشکە بەمجۆرە باسی ئەو کاتانە دەکات کە خانمانی دووگیان ناتوانن تیایدا بەڕۆژوو ببن:

  1. بارودۆخی پزیشکی:
  • ئەگەر نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی، کەمخوێنی، یان بەرز/نزمبوونەوەی پەستانی خوێنی هەبێت.
  • ئەگەر پێشینەی لەبارچوون یان منداڵبوونی پێشوەختەی هەبوو.
  • ئافرەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا وا باشترە بەڕۆژوو نەبێت، چونکە کۆرپەلە گەشە دەکات.
  1. مەترسییەکانی تەندروستیی کۆرپەلە:
  • ئەگەر کۆرپەکە بە باشی گەشە نەکات.
  • ئەگەر جوڵەی کۆرپەلە کەمبووبێتەوە.
  • ئەگەر پزیشک ئامۆژگاریی بەڕۆژوونەبوون بکات، بەهۆی ئاڵۆزییە ئەگەرییەکان.
  • دووگیانی بە دووانە.
  1. لاوازیی زۆر و وشکبوونەوەی لەش:
  • ئەگەر خانمی دووگیان هەستی بە ماندوێتی، سەرگێژخواردن کرد.
  • ئەگەر میزی رەش بوو یان میزی زۆر کەمبوو (نیشانەی ووشکبوونەوەی لەش).
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی…
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە”. ئاوات شێخ…
Total
0
Share