ڤیدیۆ.. فڕۆکەکانی تورکیا 35 مەڕی هاوڵاتییەکیان کوشت

بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، 35 مەڕی هاوڵاتییەکی گوندێکی ناحیەی دێرەلوک لەناوچوون.

شیمال سپینداری، خاوەنی پڕۆژەی مەڕوماڵاتە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتیان لە گوندی سپیندار کردووە و زیانی مادی زۆریان بە پڕۆژەکە گەیاندووە”.

بە وتەی ئەو خاوەن پڕۆژەکە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، سەرەڕای تیاچوونی 35 مەڕ، زیانی مادی بەر بینای پڕۆژەکە کەوتووە و چەندین سەر مەڕی دیکە بریندار بوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنج جار بۆردوومانی گوندی مژێیان لە دەڤەری بەری گارێی سەربە ناحیەی دێرەلوک کردووە، لە سنوری قەزای ئامێدی.

بابەتی پێشتر

لەمەودوا بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەنێردرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە 10 نمرە دەبەخشێتە خوێندکارانی پۆلی 12 بۆ داخڵبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای…
Total
0
Share