عێراق.. گەورەترین هەوڵی قاچاخچێتی دەرمان لە نزیک خانەقین پوچەڵکرایەوە

پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، گەورەترین هەوڵی قاچاخچیەتی دەرمانیان لە نزیک شاری خانەقین پوچەڵکردووەتەوە کە ویستراوە 19بارهەڵگر دەرمان لە ئێرانەوە هاوردەی عێراق بکرێت.

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان، ئەو دەرمانانە لە سنوری قەزای خانەقینەوە هێندراونەتە پارێزگای دیالە و بە وتەی پۆلیسی پاریزگای دیالە چەند بارهەڵگرێکیان خۆیان نەداوە بە دەستەوە و بە زەبری هێز وەستێندراون.

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایکردووە، پێشتر ئەو دەرمانانە لە ئێران کڕاون و خۆیان بە یەکەوە ڕەوانەی عێراقیان کردووە و نەیان ویستووە بەبێ گومرگ بچێتە ناو خاکی عێراقەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی پارێزگای دیاکە، بەهای ئەو 19بارهەڵگرە دەرمانە سەدان هەزار دۆلار بووە و لە ڕێگەی گەیشتن بە خانەقین ئاشکرابوون و دەستگیرکراون.

ئەم پرسە هەر لێرەدا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو دەستبەسەرداگرتنی دەرمانەکان بەشێکی زۆر ئێرانییەکانی نیگەران کردووە، ئێرانییەکان دەڵێن حکومەت بە هاوڵاتییان دەڵێت بەهۆی فشارەکانی ئەمریکاوە ناتوانرێت دەرمانی پێویست دابینبکرێت، کەچی دەیان تۆن دەرمان لە ئێرانەوە دەبرێتە عێراق.

لەسەر ئەم ڕوداوە عەلیرەزا وەهابزادە، ڕاوێژکار لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، “ئێمە دڵنیاین کە دەرمانەکان لە کۆگایەک بارنەکراوە، بەڵکو بەپێی ڕەچەتەی دکتۆر کڕدراون و پاشان کۆکراونەتەوە و براونەتە عێراق”.

ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمەڵێک دەرمان لە ئێران هەرزانە و لە وڵاتانی دراوسێ بە بەهایەکی گرانتر دەخرێتە بازاڕەوە.

پۆلیسی دیالە لەبارەی چۆنیەتی و بڕی پاکەتە دەرمانەکانەوە زانیاری نەداوە و ڕاشیگەیاندووە، تا دەرچوونی لیژنەی پزیشکی ناتوانرێت بوترێت ئەم دەرمانانە بۆچ نەخۆشییەکە یان بۆ ئامانجی دیکە هێندراونەتە عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد نوێنەرانی وڵاتان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتکراون نەک بۆ…
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share