(ڤیدیۆ) فەرەنسا و پۆرتوگال و ئەڵمانیا گەیشتنە 16ی یورۆ

ئەمشەو، چوارشەممە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لەسەر ئاستی کۆمەڵەی شەشەم ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و پۆرتوگال و ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پوشکاش ئارینا سێیەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی فەرەنسا لە خولەکەکانی 46 و 48 لەلایەن کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی پۆرتوگال لە خولەکەکانی 31 و 60 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

https://streamable.com/1xtu0t

لەڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ئالیانز ئارینا بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوونێکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر هەنگاریا تۆمارکرد، گۆڵەکانی “دای مانشافت” لە خولەکەکانی 66 و 84 لەلایەن کای هاڤێرتز و لیۆن گۆرێتزکا، گۆڵەکانی هەنگاریا لە خولەکەکانی 11 و 68 لەلایەن ئادام شالای و ئەندراس شاڤێرەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکان، هەڵبژاردەی فەرەنسا پلەی یەکەمی گروپی شەشەم، ئەڵمانیا پلەی دووەم و پۆرتوگال پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، بەپێی ئەو ئەنجامەش هەرسێ یانە گەورەکە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

كەمبوونەوەی ئاو و بەدخۆراكی و لەناوچوونی گیانداران.. جیهان لەبەردەم كارەساتدایە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share