لە سلێمانی تەقە لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ ڕوویدا

كەمێك لەمەوبەر لە بەردەم هۆتێل ئەبو سەنای شاری سلێمانی هێزێكی کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی ڕوبەڕوی یەکبوونەتەوە و حەوت ئەندامی هەردوولا برینداربوون.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، ئەمشەو بەهۆكارێكی تایبەت لە بەردەم هۆتێل ئەبو سەنای شاری سلێمانی هێزێكی کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی ڕوبەڕوی یەکبوونەتەوە، لەڕوبەڕبوونەوەكەدا سێ ئەندامی هێزەكانی ئاسایش برینداربوون و چوار ئەندامی هێزەكانی كۆماندۆش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و لە ئێستادا شەڕەكە كۆتاییهاتووە و هێزی ئەمنی لەناوچەكە كۆبوونەتەوە.

هاوكات ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لە بارەی ڕووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوەی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات. مامۆستا نەجمەدین…
Total
0
Share