سەرەڕای شكستی لە جەنگی قەرەباغ، پارتەكەی باشینیان هەڵبژاردنەكانی ئەرمینیای بردەوە

سەرەڕای شكستی لە جەنگی قەرەباغ، پارتەكەی نیكۆل باشینیان هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەرمینیای بردەوە، خۆشی دەبێتەوە بە سەرۆك وەزیران.

دوێنێ لە ئەرمینیا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بەرێوەچوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشكرایكردووە، پارتی “گرێبەستی كۆمەڵایەتی” بە سەرۆكایەتیی نیكۆل باشینیان 53.92٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا نزیكترین ركابەری، كە هاوپەیمانێتیی “ئەرمینیا”یە بەسەرۆكایەتیی ڕۆبەرت کۆچەریان-ی سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكە تەنها 20.41%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

پێكهێنانی حكومەتی تاكلایەنە لە ئەرمینیا پێویستی بە 54%ی دەنگەكانە، بۆیە پێدەچێت پارتەكەی باشینیان بتوانێت بەتەنها حكومەتی داهاتوو دروستبكات.

سەركەوتنی پارتەكەی نیكۆل باشینیان لەكاتێكدایە، ئەرمینیا لەساڵی ڕابردوودا جەنگی قەرەباغ-ی بەرامبەر بە ئازەرباییجان دۆراند و بەشێكی زۆر لە خاكی ئەو هەرێمەی لەدەستدا، بەهۆی ناڕەزایەتیی ئەرمینییەكانیشەوە، باشینیان، كە سەرۆكی حكومەت بوو، لە كۆتاییەكانی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستیلەكاركێشایەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند.

باشینیان دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكە، وتارێكی پێشكەش بە لایەنگرانی كرد، نەیشاردەوە كە لەماوەی ڕابردوودا كاتی سەختیان بەڕێكردووە، “بەڵام ئێستا كاتی هەستانەوە و سەركەوتنە”.

سوپاسی ئە رمینییكانیشی كرد، كە ڕێگەیان پێدا ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران.

بەڵام هاوپەیمانێتییەكەی کۆچەریان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی بە جێمشتومڕ ناوبرد و ڕەتیدەكاتەوە دانیپێدانێت.

ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەرمینیا زۆر بەرز نەبوو، لە کۆی نزیکەی دوو ملیۆن و 600 هەزار كەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، نزیكەی یەك ملیۆن و 300 هەزار کەس بەشدارییان کرد.

بابەتی پێشتر

مەترسیی سەرهەڵدانی جەنگ

بابەتی دواتر

دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپەی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share