ڕوسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلەندا و سویدیش لە ناتۆ هۆشداری دەدات

جارێکی دیکە ڕوسیا هۆشداریدا لە فراوانکردنی هاوپەیمانیی ناتۆ، لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی لەناو خاکی ئۆکرانیا، ڕوسیا دژایەتیی ئەندامبوونی هەریەکە لە سوید و فینلەندا دەکات لە هاوپەیمانییەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لێکەوتەکانی ئەگەری ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ ڕوون نین، ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی نزیکەی دوو مانگە ململانێکانی نێوان مۆسکۆ و خۆرئاوا گەیشتووەتە لوتکە بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئێستا هەڵبژاردن لەبەردەم هەردوو وڵاتی سوید و فینلەندایە بەڵام دەبێت لەوە بەباشی تێبگەنا کە ئەو هەنگاوە کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی نێوان مۆسکۆ و وڵاتەکانیان و ئاسایشی ئەوروپاش دەبێت.

ئێوارەی دوێنێ مۆسکۆ ڕایگەیاند، کە ڕێکاری و خۆپارێزییەکانیان لە وڵاتانی بەلتیق زیاتر دەکەن لەپێناو زیاتر کردنی بەرگرییان لە فراوانبوونی هاوپەیمانیی ناتۆ.

هەروەها دیمیتری مێدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا باسی لە ئەگەری دانانی چەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لە بەلتیق کرد.

ئەو ڕێکار و خۆپارێزییانەی ڕوسیا لە فراوانبوونی ناتۆیە دوای ئەندامبوونی وڵاتانی بەلتیق “لاتڤیا، ئەستۆنیا و لیتوانیا” لە ناتۆ وەک دوایین فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە لە ساڵی 2004، لە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا وەک ئەندامی نوێ و زیاتر بوونی فشارەکانی لەسەر مۆسکۆ.

بابەتی پێشتر

سبەینێ دیداری یەكێتی لە ڕاپەرین ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

گرنگترین تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکانی کاتژمێرە نوێیەکەی ئەپڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share