وەزارەتی پلاندانان: تێکڕای هەڵاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی نزمبوونەوەی نرخی بەشێک لە کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتییانی ئاشکراکرد و ڕاشیگەیاند لە مانگی ئایاردا تێکڕای هەڵاوسان بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی نیسان.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، نرخی کاڵا خۆراکییەکان لە مانگی ئایاردا دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینیوە و تێکڕا بەڕێژەی 0.3% نرخەکانیان دابەزیوە، هەروەها تێکڕای هەڵاوسان 0.04% بەرزبووەتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەڵاوسان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020 تا مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێژەی 5.6% بەرزبووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕێژەی هەڵاوسان 3.3% بەرزبووەوە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا 0.8% بەرزبووەوە، مانگی شوبات 0.7%، مانگی ئازار 0.6% و لەمانگی نیساندا ئاماژەکانی هەڵاوسان 0.1% دابەزیون.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەی 0.3% دابەزیوە، نرخی پێداویستییەکانی ناوماڵ، کاڵاکانی نیشتەجێبوون و کەلوپەلی وەبەرهێنان 0.2% دابەزیوە.

هەروەها نرخی بوارەکانی پەیوەندیکردن 0.3% بەرزبووەتەوە، نرخی یاری و بابەتە چێژبەخشەکان 1.5% بەرزبووەتەوە و نرخی بابەتە تەندروستییەکان 0.1% بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە کێشەی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێم نەنراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.…
Total
0
Share