فەتح: بێدەنگی حكومەت وایكردووە توركیا زیاتر خاكی عێراق داگیربكات

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، بێدەنگی حکومەتی عێراق وایكردووە توركیا زیاتر بێتە ناو قوڵایی خاکی عێراقەوە و سەروەری خاکەکەی پێشێلبكات.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات ڕایگەیاندووە، “سوپای تورکیا سەرقاڵبوونی عێراقی بە شەڕی داعش قۆستووەتەوە و زیاتر هاتووەتە نێوخاکی عێراقەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بێدەنگی عێراق لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە وایكردووە توركیا زیاتر بێتە ناو قوڵایی خاکی عێراقەوە”.

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی فەتح، “تورکیا هەوڵی تۆقاندنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات و بەشێکی زۆری خاکەکەشی داگیر کردووە”.

هەروەها شەبەكی داوا لە حکومەت دەکات، ڕاستییەکانی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لەخاکی عێراق ئاشکرا بکات و هۆكاری بێدەنگییە گوماناوییەكەی بۆ خەڵك ڕونبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا گەورەترین ئەنجامی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد

بابەتی دواتر

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ…
Total
0
Share