كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 203 تشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و نۆ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لە كۆی پێنج هەزار و 329 پشكنیی كۆرۆنا 203 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 464 توشبوو چاكبوونەتەوە و نۆ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە 179 هەزار و 379 كەس، لەو ڕێژەیەش 168 هەزار و 190 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 405 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ڕایانگەیاند کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە. پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،…
Total
0
Share