کۆمپانیای بایۆنتێک: لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەک گۆڕاوی دیکەی کۆرۆنا سەرهەڵدەدەن

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، ئەگەر هەیە لە شەش بۆ 12 مانگی داهاتوودا گۆڕاوی دیکەی کۆرۆنا سەرهەڵبدەن، کە ڤاکسینەكانی ئێستا کاریگەرییان نابێت لە بەرەنگاربوونەوەی.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ئۆگۆر شاهین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایۆنتێکەوە، بڵاویکردەوە، “ڤاکسینی کۆمپانیای بایۆنتێك – فایزەر (BioNTech-Pfize) کە لەسەر یەکەم جۆری کۆرۆنا دروستکراوە، لەسەر سەرجەم گۆڕاوەکانی دیكەی کۆرۆنا کاریگەریی هەیە، بە گۆڕاوی دەلتاشەوە”.

بۆیە بەرپرسەكەی بایۆنتێک دووپاتیدەكاتەوە، ڤاكسینەكەیان لەم کاتەدا پێویستی بە گۆڕانکاری نییە.

بەڵام بەرپرسەکەی بایۆنتێک هۆشداریداوە لە ئەگەری بەهێزی سەرهەڵدانی گۆڕاوی دیکەی کۆرۆنا لە شەش بۆ 12 مانگی داهاتوودا، كە ئەو جۆرە نوێیانە، ڤاکسینەکە ناتوانێت کاریگەری لەسەریان دروستبکات.

لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای فایزەری هاوبەشی کۆمپانیای بایۆنتێک، داوای بەکارهێنانی ژەمی زیادەی ڤاکسینەکەی کرد بۆ بەشێک لەوانەی مەترسیی زیاتریان لەسەرە.

دواتر هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕایانگەیاند، لە مانگی ئەیلولەوە دەستدەکەن بە کوتانی کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسییان لەسەرە بە ژەمێکی زیاتری ڤاکسین (واتا سێیەم ژەم).

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ژنێك بەتۆمەتی دزینی 65 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پشتگیریی چاکسازییەکانی قوباد تاڵەبانی و حکومەت دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share