قوباد تاڵەبانی لەسەر دەستگیرکردنی بکوژانی ژنێک دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات، لەپای دەستگیرکردنی سێ کەس، کە ژنێکیان لە گەڕەکی عەزیزئاوا لە سلێمانی کوشتبوو، پاشان سوتاندبویان.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، “ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی بکوژی ژنان لێپێچینەوەیان دەستکەوتێکی دیکەی ئاسایشە لەپاڵ پاراستنی ئۆقرەیی و ئارامی کوردستان، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا”.

قوباد تاڵەبانی، داوای لە ئاسایشی سلێمانی کردووە، بۆ دۆسییەکانی دیکەی کوشتنی ژنان هاوکاری زیاتری دامەزراوە یاساییەکان بکەن، چونکە ئەو دیاردەیە جگە لە سنور بەزاندن، پەڵەیەکی ڕەشە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمەڵگەکەمان”.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەختدەکاتەوە، کە حکومەتی هەرێم پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا لە دژی هەراسانکردن و توندوتیژی دژی ژنان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جگە لە جێبەجێکردنی دادگەری بە هیچی دیکە ڕازی نابن.

هەفتەیەک پێش ئێستا تەرمی ژنێک بە سوتاوی لە گەڕەکی عەزیزئاوا لە سلێمانی دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی بە تاوانی کوشتن و سوتاندنی ئەو ژنە دەستگیرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: لە رۆژانی پشوودا دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە سبەینێ پشووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.…
Total
0
Share