بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی تێیدا دوکانێکی شیرینی داخرا

بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی شیرینیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی لیژنە هاوبەشەکان بۆ بازاڕ و چێشتخانە و کارگەکانی شیرینی، بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی کارگەی شیرینی پەسەند لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی بەرامبەر مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس داخراو رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر”.

هیوا ساڵح نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکان وتی، “لەو شیرینییەدا بە رادەیەک سەرپێچی رێنماییەکانی کراوە کە شوێنی خۆگۆڕین و ئامادەکردنی خواردنەکان جیانەکراوەتەوە و سینی و ئامێرەکانی بەکارهێنان بە تەواوی پیسبوون، هەربۆیە راستەوخۆ بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە…
Total
0
Share