وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تا 15ـی حوزەیران درێژکردەوە.

کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تا کۆتایی دەوام لە رۆژی 15/6/2025 درێژدەکرێتەوە.

داواش لە دەنگدەران دەکات، “دەرفەتەکە بقۆزنەوە و داتاکانتان نوێبکەنەوە، تا مافی بەشداریکردنتان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هەبێت”.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ سلێمانی ڕەتدەكرێـتەوە بۆ زۆنی ئەولا بە لێشاو دادەمەزرێندرێن

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ تەندروستیی سلێمانی ڕەتدەكاتەوە و بۆ…
Total
0
Share