مستەفا کازمی: هەرێم پێویستی بە کۆنفیدڕاڵییە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سیستمی سەرۆکایەتییان دەوێت، پێویستە سیستمەکە بگۆڕێت و کۆنفیدراڵیش بە کورد بدرێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سیستمی پەرلەمانی زیانی زۆری بە عێراق گەیاندووە، زۆرێک لە سەرکردەکان سیستمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق بە گونجاو دادەنێن، بەڵام ئەوەی لێرەدا زەرەرمەند دەبێت کوردەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری گۆڕینی سیستمی عێراق بۆ سەرۆکایەتی پێویستە لەگەڵ کورد رێکبکەوین، ئازادیان پێبدەین پێیان بڵێین، ئێوە لە ناوچەکانی خۆتان ئازادن، تەنها لە دوو مەسەلەدا هاوبەشین ئەوانیش سیاسەتی دەرەوە و بەرگریی لە وڵات، ئەمەش دەبێتە نمونەیەکی سەرکەوتوو و لە چەند وڵاتێكی وەک بەریتانیا و سکۆتلەندا ئەزموون کراوە.

کازمى جەختیشیکردەوە، بە جێبەجێکردنی کۆنفیدراڵی، هەرێم لە کێشەی مووچە و کۆمەڵێك کێشەی دیکە رزگارى دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ئەو وێنانەی رەخنە و دەنگدانەوەیان لێكەوتەوە روونكردەوە دەدات

پەیوەست بە بەکارهێنانی موجەلەدی رۆژنامەی خەبات و خستنە ژێرپێی چەند کەسێک، یەکێتیی مامۆستایان روونکردنەوە دەدات. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share