دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل لە ماوەی مانگی ئایاردا نزیکەی دوو هەزار تۆن کاڵا و کەلوپەلیان لەناوبردووە و بەشێکیشیان بەهۆی ئەوەی پەسەند نەکراون گەڕێنراونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردەوە، له ڕێكهوتى 1ی ئایاری 2021 تاكو 31ی ئایاری 2021، هەزار و 992 تۆن و 209 کێلوگرام كهرهستهى جۆراوجۆر گەڕێنراونەتەوە یاخود لەناوبراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەلوپەلانە لەلایەن تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە لە دەروازەیی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پەسەند نەکراون و چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمدا نەگونجاون.
ئەو کەرەستانەی پەسەند نەکراون و گەڕێنراونەتەوە یان لەناوبراون بریتیبوون لە (کەلوپەلی تەندروستی، کۆزمەتی، خوردن و خواردنەوە، ڤێتێرنەری و بیناسازی).