وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لەنێوان 68 – 75 دۆلاردا جێگیرببێت

نرخی نەوت ئێستا لەسەروو 73 دۆلارەوەیە، یەکێک لە هۆکارەکان بەردەوامیی ئۆپیک پڵەسە لەسەر پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، ئەگەر ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەم ئاستەی بەرهەمهێنان بەردەوامبێت، نرخی نەوت لە 68 – 75 دۆلاردا جێگیردەبێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی ناکەن لە نیوەی کۆتایی ئەمساڵدا نرخی نەوت لە 75 دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە، لەهەمانکاتدا بەدووریشی دەزانن لە 68 دۆلار دابەزێت، لەکاتێکدا وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامبن.

وەزیری نەوت وتیشی، “پرۆژەی نوێمان هەیە بۆ گرنگیدان بە بواری نەوت و پێشبینیش دەکەین کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە هەندێک بواری وەبەرهێناندا لە عێراق بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کێڵگەی قەرنەی یەك دەچێتە دەرەوە، بەڵام تائێستا كۆمپانیاكە ماوەتەوە، لەبەرئەوەی بەدوای شوێنگرەوەدا دەگەڕێین”.

نرخی نەوت ڕۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو نرخەی تۆمارنەکردووە، ئەوەش سێیەم هەفتەی لەسەریەکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامیی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هەروەها پێشبینیی وڵاتانی جیهان بۆ بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت.

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشیكردبوو، ئێستا نەوتی وڵاتەکەی بە 68 دۆلار دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا بۆئەوەی پێویستییان بە هاوکاریی بانکی ناوەندی نەبێت لە پڕكردنەوەی بودجە، دەبێت نەوت بە زیاتر لە 70 دۆلار بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وڵاتێك بەهۆی نەبەستنی دەمامكەوە سزای دارایی دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێنوێنەكانی نرخی نەوت سەوز دەنوێنن، زێڕی ڕەش لەمڕۆدا بە نزیكەی 1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی…
Total
0
Share