كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 239 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، شەش كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لەكۆی شەش هەزار و 637 پشكنینی كۆرۆنا، 239 توشبووی دیكە تۆماركراون، هەروەها 616 توشبوو چاكبوونەتەوە و شەش كەسیش بەهۆی ڤایرسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە، 176 هەزار و 162 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 164 هەزار و 518 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 360 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دانیمارک ناخۆشترین ڕۆژی بەڕێکرد و بە فینلەندا دۆڕا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share