تەندروستیی جیهانی: مەترسیی كۆلێرا لە جیهاندا روو لە بەرزبوونەوەیە

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، مەترسیی تووشبوون بە كۆلێرا لەسەر ئاستی جیهان زۆر زیادیكردووە بەهۆی ژمارەی حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە و بەرفراوانبوونی جوگرافی.

رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تائێستا توانای گشتی لە رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەژێر فشاردایە بەهۆی كەمی سەرچاوەكان لەسەر ئاستی جیهان، لەوانەش كەمیی ڤاكسینی دژ بە كۆلێرا.

ئەمەش سەرەڕای ماندوێتیی كارمەندانی بواری تەندروستیی گشتی و ئەوانەی لە بواری پزیشكیدا كاردەكەن كە مامەڵە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان و لە هەمان كاتدا بارە لەناكاوە تەندروستییەكان دەكەن.

رێكخراوەكە دەڵێت، “پشتبەست بە دۆخی ئێستا، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسی لەسەر ئاستی جیهانی بە زۆر بەرز دادەنێت”.

بەپێی راگەیەندراوەكە تا دووشەممەی رابردوو 20ی ئازار بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە 24 وڵات تۆماركراوە.

تەندروستیی جیهانی دەڵێت، زۆرینەی وڵاتانی زەرەرمەند بە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

كۆلێرا نەخۆشییەكی بەكترییە، بەشێوەیەكی گشتی لەڕێی ئاوی پیس و ژەهراوییەوە بڵاودەبێتەوە، كۆلێرا دەبێتە هۆی سكچوونی زۆر و وشكبوونەوەی توند، ئەگەر چارەسەر نەكرێت دەشێت لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا ببێتەهۆی مردن، تەنانەت لەو كەسانەشدا كە پێشتر دۆخی تەندروستیی باشیان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share