كەجەكە: داوا لە لایەنەكان دەكەین بۆ ڕاگرتنی پارتی هەوڵەكانیان دەستپێبكەن

کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، هیچ سیاسەتێکیان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێکی کوردیی نییە، داواش لە هێزە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران دەكات هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بكەونە جموجۆڵ بۆ ڕاگرتنی پارتی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئاماژەی بەوەكردووە،”پێویستە هەمووان مەترسیی هەنوکەیی لەسەر هەموو کورد ببینن و بۆ ئەوەی پارتی شەڕی کورد نەکات، ڕۆڵ ببینن”.

هەروەها كەجەكە جەختی لەوەشكردووەتەوە، “هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە”.

داواش لە ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان دەکەن، هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بۆ ڕاگرتنی پارتی دیموكراتی كوردستان بکەونە جوڵە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی دیپای کردووە

بابەتی دواتر

کاتی هاتووە.. مێسی کۆپا ئەمریکای 2021 بەدەستدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارد هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئارد لە بازارەكاندا هەرزانبوو. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی…
Total
0
Share