ئەسپارتام چییە و سوودەکانی چین؟

ئەسپارتام یەکێکە لە شیرینکەرە دەستکردە باوەکان، کە زۆرجار لە خواردنەوەی دایەت و خواردنی لەقوتوونراودا دەبینرێت، ئەم ماددەیە نزیکەی 200 جار شیرینترە لە شەکری ئاسایی، بەڵام کالۆرییەکی زۆر کەمتری تێدایە.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەسپارتام بەسوود و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و ڕێکخستنی کێشی جەستە، هەروەها گونجاوە بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشیی شەکرە.
لەلایەکی دیکەوە، هەندێک توێژینەوە ئاماژە بەوەدەدەن، بەکارهێنانی زۆر یان درێژخایەنی ئەم ماددەیە، دەکرێت ببێتە هۆی (سەرئێشە، هەستیاربوونی سیستمی دەماریی) یان هەندێک مەترسیی تر.
پسپۆڕان ڕایدەگەیەنن، ئەسپارتام بە ڕێژەیەکی سنووردار بەسوودە، بەڵام باشترە بەکارهێنانی هەر جۆرە شیرینکەرێک بە هاوسەنگی بکرێت و زیاتر پشت ببەسترێت بە خواردنی سروشتی بۆ پاراستنی تەندروستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە لەبارەی ڤیدیۆی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هـ.ـەرکی: دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو

سەعدی ئەحمەد پیرە لەسەر گرتەڤیدیۆیەک کە لەژێر ناونیشانی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هەرکی بڵاوبووەتەوە، رایگەیاند، دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو. سەعدی…
Total
0
Share