قوباد تاڵەبانی: گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف رەنگە درەنگ بکەوێت، بەڵام دواجار هەر بەدی دێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف رەنگە درەنگ بکەوێت، بەڵام دواجار هەر بەدی دێت.

دەشڵێت، بەبۆنەی پەسەندکردنی “پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعــســی هەڵوەشاوە” کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت دانیشتووانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەم و سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پەرلەمانتار و لایەنانە دەکەم کە رۆڵیان بینیوە لە پەسەندکردنی ئەم یاسایەدا.

باس لە ئەوەش دەکات، “پەسەندکردنی ئەم یاسایە بەرهەمی چەندین ساڵ هەوڵ و پێداگری و پێکەوەکارکردنی لایەنە کوردستانییەکانە لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری، ئەم سەرکەوتنەش جارێکی دیکە وەبیری هەموو لایەکمان دەخاتەوە کە لە پرسە نیشتمانییەکاندا و بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت نوێنەرانی کورد و لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد هەمیشە یەکڕیز و یەکدەنگ بن و بەبێ پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ناتوانین خواست و داواکارییە رەواکانی گەلەکەمان بەدیبهێنین”.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “هێشتا زۆر داواکاریی دەستوری دیکەی خەڵکی کوردستان جێبەجێنەکراون، ئێمە هیوادارین ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت و هاندەربێت بۆ پێکەوەکارکردنی زیاتری نوێنەرانی کورد بۆ جێبەجێکردن و دابینکردنی هەموو مافە دەستورییەکانی دیکە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “بە پێویستیشی دەزانم وەبیری هەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە پێکهاتەکانی دیکە بخەمەوە کە هەر هەوڵێک بۆ چەسپاندنی دادپەرەوەری و نەهێشتنی ستەم متمانەی نێوان پێکهاتەکان بەهێزتر دەکات و دەرگا بەڕووی پێکەوەکارکردنی زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق دەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت. ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share