د. شێرکۆ عەبدوڵا: تۆش خۆشی جەنابی ترەمپ

د. شێرکۆ عەبدوڵا، نووسەری بواری تەنز نووسینێکی بە ناونیشانی کورد، ئێـ.ـران و چـ.ـەکەکانی ترەمپ بڵاوکردووەتەوە.

دەقی نووسینەکە:

-بەڵێ نایگەیەنین و دەستیشمان خۆش بێت، ئێمە دیلیڤەریی دایکی کەس نین/ کارمەندێکی فەیکی تەڵەبات.

-چاوەکەم مەنەفیستیان لەگەرا نییە، بەبێ مەنەفیست کوو بینێرین؟!/ سەیتەرەکەی حاجی ئۆمەران.

-هەزار لێدوانی تریش بفەرموویت نایگەیەنین، ئەترسین کاکە، بە زۆرە؟!/ مەسئولی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان.

-ماشەڵڵا کە بێ تەحەمولیت، ئەی نابی جوابی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بێتەوە!/ لێپرسراوی هۆبەی دەستی دەستی.

-تۆش خۆشی جەنابی ترەمپ، ئەوان داهاتەکەی بە شـ.ـەڕەدەنووک بۆ بەغداد ئەنێرن، تۆ بەتەمای کۆڵێ چـ.ـەک و ئەسلیحەی بەلاش بنێرن بۆ ئێـ.ـران؟ هەی دۆشاو بەگونت/ کۆمێنتی خوشکە تەیف سامی.

-دەینێرین بەسەرچاو، بەس کوا شیرینییەکەمان؟/ ژووری گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

-ئەوە بەس من ئەیانناسم بەقوربان، بە قسەی من بکە و بۆی مەگەڕێ بێسوودە / ئەنجوومەنی بێسەروشوێنانی شـ.ـەڕی ناوخۆ.

-بێ خەمبە ئەینێرین، چاوەڕێین تەرجەمەکەی لە ئینگلیزییەوە بۆ فارسی تەواو ببێ ئەوسا/ پەیمانگای کەمال کەرکووکی بۆ تەرجەمەی فەوری.

-ئەمە شەڕفرۆشتنە کاکە، لێی نەنووسراوە بگات بەدەستی کێ/ کۆمپانیای حەواڵە بە گەواڵە.

-بۆ قسەناکەی بۆ؟ بۆ قسە ناکەی/ وەستا عەلی لانەوازان بە قسەکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە درێژایی مانگەكانی رابردوو لەگەڵ حكومەتی عێراق لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ، بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەشڵێت، ” بە درێژایی مانگەكانی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share