لیڤەرپوڵ گرەوی “کرۆسی نوێ”ی لە یانەکانی دیکە بردووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی سەرکەوتوبوون لە قایلکردنی یەکێک لە باشترین بەهرەکانی ئەڵمانیا و بەم نزیکانە بۆندەکەی واژوودەکرێت.

فلۆریان نیوهاوس، لاوێکی بەهرەداری یانەی بوروسیا مونشنگلادباخە و لەلایەن شارەزایانی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە بە “تۆنی کرۆسی نوێ” ناودەبرێت، یاریزانەکە تەمەنی 24 ساڵە و بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگهێشتکراوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، نیوهاوس لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک بایرن میونشن، یوڤانتۆس و مانچستەر سیتییەوە چاودێری دەکرێت، ماوەی چاودێریکردنیان درێژەیکێشاوە، لەم نێوەندەدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بەفەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و توانیویەتی بە یانەی لیڤەرپوڵ قایلیبکات.

سەرەڕای ئەوەی “کرۆسی نوێ” یاریزانێکی لاوە، بەڵام هەڵگری هەمان خەسڵەتەکانی ئەستێرەکەی ڕیاڵە و گواستنەوەی 40 ملیۆن یورۆی تێدەچێت، وەک جێگرەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە چەند ڕۆژێکە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share