وەزارەتی ناوخۆ: پەکەکە چەندین کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپیان هێناوە بۆ تێکدانی هەرێم

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات، کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری هەرێم دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا چەند کەسێکی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپیان ڕەوانەی هەرێم کردووە.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە، پەیەدە ئاشکرایکردووە لەکاتی ڕۆشتن بەدەم چەند میوانێکەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر چەند ئەندامێکیان دەستگیرکراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “بە ڕای گشتی رادەگەیێنین پاراستنی ئارامی وسەقامگیری ناو هەرێمی کوردستان بە گشتی  وهەولێری پایتەخت هێڵی سوورە  ورێگا نادەین لە ژێر هیچ بیانوویەک و لە ژێرناوی هیچ گرووپێک ، ئەم سەقامگیریە تێک بدرێت”

ئاماژە بەوەشکراوە، ” پەکەکە لەم ڕۆژانەدا وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێم و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ” داوا لەو گرووپانەی بە ناو ئاشتی وئازادی دەکەین خۆیان نەکەنە ئامرازێک بۆ تێکدانی باری ئەمنیی هەرێم، ئەگەر بە ڕاستیش نیازیان ئاشتی وئارامییە، با ڕووی قسەکانیان ئاراستەی قەندیل بکەن چونکە شەڕانگێزی ونائارامی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەو گرووپانە داوا لە پەکەکە بکەن چیتر دەست نەخاتە ناو کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان وسنوورێک بۆ شەڕفرۆشییەکانیان و دژایەتی خەڵکی ئاشتیخوازی هەرێمی کوردستان دابنێن”.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە کاتێکدایە شاندێکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (کەنەکە) چاوی دەکەوێت بە بەرپرسی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و هۆشداری دەدات لە دروستبوونی گرژی و شەڕی براکوژی.

بابەتی پێشتر

پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی سێ ئەندامیان لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سوپای تورکیا قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندێکی هەرێم ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

خوولی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ڕادەگەیەندرێت و كەسانی مەدەنییش دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، خوولێکی ئەفسەران…
Total
0
Share