پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی سێ ئەندامیان لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) لەسەر دەستگیرکردنی سێ ئەندامیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەو کردەوەیە تەنها خزمەت بە دوژمن دەکات”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی “پەیەدە”دا هاتووە، ” كوردستان بە دۆخێكی هەستیاردا گوزەر دەكات، بەتایبەت، كە هێرشی داگیركارییی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان لەئارادایە، بۆیە پێویستە ئەو دەستكەوتانەی بە خوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون، بە یەكێتیی نەتەوەیی ‌و برایەتی، بپارێزرێن”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەو جۆرە كردەوانە دەبنە هۆی بڵاو كردنەوەی تۆوی دووبەرەكی ‌و خزمەت بە دوژمن دەكەن كە بە تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستان لێی بەرپرسیارە”.

پارتی یەکێتی دیموکرات بە دوری نەزانیووە ئەو کردەوەیە کاریگەری لەسەر گفتوگۆکان هەبێت لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت “گرتنی ئەندامەكانمان لەلایەن پارتییەوە لە كاتێكدایە، هەوڵ بۆ سەرخستنی دیالۆگی كوردی كوردی هەیە لە ڕۆژئاوا”.

لە ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆ لە نێوان ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) وەستاوە و ئیدارەی خۆسەر پارتی دیموکراتیی کوردستان لە باشور بە هەڵسوڕێنەری ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ڕۆژئاوا دەزانێت.

نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ ئاشکرایکرد “مستەفا عوسمان نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر 3:00ی بەیانی چوون بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بەمەبەستی پێشوازیکردن لە میوانێکیان، بەڵام لە فڕۆکەخانە لەلایەن هێزێكی پارتییەوە هەر سێ کەسەكە دەستگیرکراون”.

بابەتی پێشتر

ئیمارات بە کوشتنی ئەفسەرە کوردەکە تۆمەتبار دەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: پەکەکە چەندین کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپیان هێناوە بۆ تێکدانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share