مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت ببینە بەشێك لە سوریای نوێ

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، جیابوونەوە رەتدەكەینەوە و دەمانەوێت ببینە بەشێك لە سوریای نوێ.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، “بۆ ئەوانەی باس لە جیابوونەوەی ئێمە دەكەن لە سوریا، بەهیچ شێوەیەك بیرمان لەو پرسە نەكردووەتەوە، ئێمە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سوریاداین و، ئامادەیی تەواومان بۆ یەكخستەوەی هێزەكانمان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتدا نیشانداوە”.

لەبارەی هێرشە بەردەوامەكانی توركیاشەوە مەزڵوم عەبدی ئەوەیخستەڕوو، “توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر خاكی سوریا و، دەبێت كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوە تێبگەن، كە توركیا دەیەوێت بەم هەنگاوانەی خاكی سووریا داگیربكات”.

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا بۆ كەناڵی (ئەلعەرەبییە) كە دوێنێ بڵاوبووەوە، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، بانگێشتی كۆبوونەوەی یەكخستنی گروپەكان لەنێو وەزارەتی بەرگری نەكراون، بۆیە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە نایانگرێتەوە، چونكە بەشێك نەبوون لێی.

باسی لەوەشكرد، بڕیاریان نەداوە چەكەكانیان رادەستبكەن، یان خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام دەیانەوێت لە ئاییندەدا بخرێنەناو سوپای سوریاوە.

عەبدی لە لێدوانێكدا هۆشداریشیدا، جگە لە دانوستان هەر رێگایەكی دیكەبۆ یەكخستنی هێزەكان لەنێو وەزارەتی بەرگریدا دەبێتەهۆی روودانی “گرفتی گەورە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە سنووری عەربەت هاووڵاتییەک لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا ئۆتۆمبێل لێیدا و گـ.ـیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای شارەزوور لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا، بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گـ.ـیانیلەدەستدا. مقەدەم ئاری…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی دەستبەجێ دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد، دەستبەجێ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی…
Total
0
Share