دهۆك.. ئاگر لە كارگەیەكی ئۆكسجین كەوتەوە

ئاگر لە كارگەیەكی ئۆكسجین لە دهۆك كەوتەوە و پاش یەك كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كوژێندرایەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ كەس برینداربوون.

كاتژمێر 10:00ی ئەمشەو ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەكی ئۆكسجین لە گەڕەكی نزاركێ-ی دهۆك ڕوویدا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەماوەی كاتژمێرێكدا توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

وتیشی، زیانە گیانی و مادییەكان هێشتا دیارنییە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.

بەڵام پەیامنێرمان لە شارەكە پێی ڕاگەیاندین، سێ كەس بەهۆی ئاگركەوتنەكەوە برینداربوون و زەرەر و زیانێكی زۆری ماددیش بە كارگەكە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربارەی یەكخستنی پێشمەرگە ئەمریكا دواهۆشداری بە هەرێم دەدات

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مریكییه‌كان ڕاشكاوانە پێیانوتوون ئەگەر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ هێزەكانی پێشمه‌رگه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هاوكاری…
Total
0
Share