پێنج دەستگیركراوی دیكەی بادینان ئازاددەكرێن

دادگای هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بۆ ماوەی ساڵێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، ئازاددەكرێن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەچوو بەناوەكانی، (سلێمان كەمال، فرسەت ئەحمەد، عامر خالید، جەمال خەلیل و سلێمان موسا)، دادگا بڕیاریدا بەساڵێك زیندانیكردن سزایان بدات.

ئەو چالاكوانە زیندانیكراوانە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، بۆیە ماوەی سزاكەیان بەسەربردووە و ئازاددەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی سەرۆکی حکومەت سووکایەتی بە خەڵکی سلێمانی دەکات و هاوڵاتییان بە “كۆمێنتی هێلكە” وەڵامی دەدەنەوە

“ئه‌مساڵ مێشكوژ و ته‌شتی حه‌مام و فڵچه‌ی ددان و قوڵینه‌ی نان ڕه‌واجیان هه‌یه‌”، ئەمە ناونیشانی بابەتێکی میدیایی ڕاگەیاندن…
Total
0
Share