کچێکی گەنج بە دەستی دەستگیرانەکەی سوتێندراوە

دوای ماوەیەک لە دیارنەمانی و گەیشتنی هەواڵی مردنی کچێک بە کەسوکارەکەی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر ڕێگەی شاری سەقز بۆ سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.

کچە گەنجەکە ناوی گوڵالە نگین شێخی-یە و ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ دەستگیرانەکەی بەناوی کیومەرس زەرغامی چوونەتە دەرەوە، بەڵام دواتر کیومەرس بە کەسوکاری کچەکەی وتووە نگینی کوشتووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوای دەستگیرکردنی کیومەرس، ئەمڕۆ دانی بەوەداناوە لە کوێدا کوشتوویەتی و سوتاندوویەتی.

پێشتر کیومەرس بە کەسوکاری کچەکەی وتبوو لەسەر ڕێگەی سەقز بۆ سنە گوڵاڵەی ناشتووە، بەڵام دوای دۆزینەوەی ئاشکرابووە گوڵاڵە سوتێندراوە.

هێزە ئەمنییەکان لە شاری ئاستەرا لە سنوری نێوان ئازەربایجان و ئێران بکوژەکەیان دەستگیرکردووە و دوای دەستگیرکردنیش شوێنی کوشتنی گوڵاڵەی ئاشکرا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك،…
Total
0
Share