دەتەوێت چی لە بارەی یورۆی 2020 بزانیت؟

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 دواخرا و بڕیارە هەینی داهاتوو لە 11 وڵاتی جیاواز ئەنجامبدرێت.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بڕیارە 11ی ئەم مانگە دەستپێبکات و چالاکییەکان ماوەی مانگێک دەخایەنن.

ئەو وڵاتانەی یارییەکان لەخۆدەگرن پێکهاتوون لە، ئیتاڵیا، ئازەربایجان، دانیمارک، ڕوسیا، هۆڵەندا، ڕۆمانیا، ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، هەنگاریا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا.

یورۆ کەی دەستپێدەکات؟

بڕیارە 11ی حوزەیرانی 2021 واتا هەینی داهاتوو یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی یورۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ئەنجامبدرێت.

کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی پاڵەوانێتییە ناودارەکەش لە 11ی تەموز لە یاریگای وێمبیڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجامدەدرێت.

کۆمەڵەکان چۆن دەبن؟

کۆی گشتی هەڵبژاردە بەشدارەکانی یورۆ 24 هەڵبژاردەن، بەسەر شەش کۆمەڵەدا دابەشدەبن، واتا هەر کۆمەڵەیەک چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.

کۆمەڵەی یەکەم: تورکیا، ئیتاڵیا، وێڵز، سویسرا.

کۆمەڵەی دووەم: دانیمارک، فنلەندا، بەلجیکا، ڕوسیا.

کۆمەڵەی سێیەم: هۆڵەندا، ئۆکرانیا، نەمسا، مەقدۆنیای باکوور.

کۆمەڵەی چوارەم: ئینگلتەرا، کرواتیا، چیک، سکۆتلەندا.

کۆمەڵەی پێنجەم: ئیسپانیا، سوید، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا.

کۆمەڵەی شەشەم: ئەڵمانیا، فەرەنسا، پۆرتوگال، هەنگاریا.

یاریگاکانی یورۆ 2020

تەواوی یارییەکانی یورۆی 2020 لە 11 وڵاتی جیاواز و چەندین یاریگا ئەنجامدەدرێن، بەتایبەت یاریگای ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن لە ڕووی تەندروستییەوە باشتر کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن.

یاریگاکان پێکهاتوون لە:

یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ (ڕۆما – ئیتاڵیا)

یاریگای ئۆڵۆمپی باکو (باکو – ئازەربایجان)

یاریگای پارکن (کۆپنهاگن – دانیمارک)

یاریگای سان پترسبۆرگ (سان پترسبۆرگ – ڕووسیا)

یاریگای یۆهان کرۆیف (ئەمستەردام – هۆڵەندا)

یاریگای نیشتیمانیی بوخاریست (بوخاریست – ڕۆمانیا)

یاریگای وێمبڵی (لەندەن – ئینگلتەرا)

یاریگای پوشکاش (بوداپێست – هەنگاریا)

یاریگای ئالیانز ئارینا (میونشن – ئەڵمانیا)

یاریگای لاکارتۆخا (ئیشبیلیە – ئیسپانیا)

یاریگای هامپدین پارک (گلاسگۆ – سکۆتلەندا)

هاندەران ئامادەدەبن؟

تاوەکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئامادەبوونی هاندەران نەبووە، بەڵام هەندێک لە یاریگاکان بە پاڵپشتی حکومەتی وڵاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە دەرگا بەڕووی هاندەراندا بکەنەوە.

بۆ نمونە، یاریگای وێمبیڵی بە یاریدەی حکومەتی بەریتانیا ئامادەیی دەربڕیوە ڕێگە بە ئامادەبوونی لەسەدا 25ی هاندەران بدات، یاریگای گلاسگۆ بەهەمان شێوە، بەڵام هەندێک لە یاریگاکانی وەک سان پترسبۆرگ و ئالیانز ئارینا ئەگەر هەیە ڕێگە بە لەسەدا 50ی هاندەران بدەن.

بابەتی پێشتر

تەمەنی 9 ساڵە.. بەریتانیا بچوكترین بازرگانی هۆشبەر دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

ڕێبەر ئەحمەد: هیوادارین هاوشێوەی پارتی، یەکێتی یەکەی 70 بخاتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share