دوو پەنابەری کورد لە یۆنان گیانیان لە دەستدا

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی پەنابەران، چوار پەنابەر گیانیان لە دەستدا، دوو لەو پەنابەرانە خەڵکی شاری مەریوانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

میدیاکانی وڵاتی یۆنان ئاشکرایانکردووە، “ئۆتۆمبیلێکی پەنابەران لە شاری کاڤالا وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا چوار پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو گەنجەی لە ڕوداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە ناویان “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی”ە و ماوەیەک پێش ئێستا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕێگەی وڵاتی یۆنانیان گرتووەتەبەر.

سەرەڕای گیان لە دەستدانی ئەو دوو کوردە ئارمان ئەحمەدی، کە دەکاتە برای یەکێک لە گیان لە دەستداوەکان لە ڕوداوەکەدا بریندار بووە.

 بەهۆی ئەوەی قاچاخچییەکان دەیانەوێت خۆیان لە چاوی پۆلیس و هێزەئەمنییەکانی وڵاتان بەدووربگرن ئۆتۆمبیلەکانیان بەخێرایی لێدەخوڕن و ئەوەش زۆرجار توشی ڕوداوی هاتوچۆی قورس دەبنەوە.

مانگی ڕابردووش کوردێکی خەڵکی باشوری کوردستان لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان لەناو خاکی تورکیادا لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا گیانی لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

هەپەگە داوای لیژنەیەكی سەربەخۆ دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی مەتین

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی پرسی میکانیزمی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیان تاوتوێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی راستكراوەی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لیستی نوێی راستكراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفییان رەوانەی وەزارەتی…
Total
0
Share