هۆڵەندا داعشەکانی وڵاتەکەی لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرێتەوە

ئیدارەی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو ئەندامانەی داعش کە هاوڵاتیی هۆڵەندین و لەزیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەردایە، ڕادەستی نوێنەرایەتیی هۆڵەندا لە سوریا دەکات بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “هاوڵاتییە هۆڵەندییە داعشەکان کە ژمارەیان دوو ئەندامە ڕادەستی لایەنی فەرمیی هۆڵەندا دەکەینەوە”، بڕیارە پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو داعشانە ڕادەستی نوێنەرایەتیی هۆڵەندا لە قامیشلۆ بکرێت.

ئیدارەی خۆسەر هیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاریی و چۆنییەتی ڕادەستکردنەوەکە نەداوە.

عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی ئیدارەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “ئەو داعشە هۆڵەندییانەی کە ئەمڕۆ ڕادەست دەکرێنەوە هیچ یەکێکیان چەکداری داعش نەبوون و لەبوارە جیا جیاکانی دیکەدا کاریان بۆ ڕێکخراوەکە کردووە”.

لەدوای کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوی داعش، ئیدارەی کوردی لە ڕؤژئاوای کوردستان، کە داعشە دەستگیرکراوەکانی لەژێر کۆنترۆڵدایە، چەندین جار داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە ئەو ئەندامانەی داعش کە هاوڵاتیی وڵاتەکانیانن وەربگرنەوە، بەڵام تائێستا وڵاتانی جیهان بەدەم ئەو داوایەی ئیدارەی ڕۆژئاواوە ناهاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم، بە ئەوپەڕی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share