بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:
پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەم و سوپاسیان دەکەم بەهۆی بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
سوپاسێکی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە رۆڵی خۆیان بە باشترین شێوە جێبەجێکرد و پرۆسەکەیان سەرخست.
داوا لە تەواوی ئەو نوێنەرانە دەکەم کە متمانەی دەنگدەران بەدەستدەهێنن، داکۆکی لەسەر مافی هاوڵاتییانی تەواوی ناوچەکان بکەن.
هیوادارم دوای بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە، سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراق بێتەکایەوە و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بکرێت.