بانکی نێودەوەڵتیی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ئەو داهاتەی هاوڵاتییانی عێراقی لە ماوەی 2011 تاوەکو 2020 لە گەشتیاریی دەرەوەدا خەرجیانکردووە، دەگاتە 57 ملیار دۆلار.
بەپێی دامەزراوەی عێراقی داهاتوو بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری، خەرجیی هاوڵاتییانی عێراقی لە کەرتی گەشتییاریدا لەساڵی 2019 بەڕێژەی %362 بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵی 2011.
دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی خەرجیی هەر گەشتیارێکی عێراقی بەهاکەی 5 هەزار دۆلارە لە ساڵێکدا.
هەروەها ڕێژەی خەرجیی لە کەرتی گەشتیاریی دەرەکیدا دەگاتە %6ی کۆی داهاتەکانی دەوڵەت، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە و هۆکارێکی بەهەدەردانی سامانی وڵاتە.
ئەوە دامەزراوە عێراقییە هۆکاری بەرزبوونەوەی خەرجییەکان لە کەرتیی گەشتیاریی دەرەکیدا بۆ بێتوانایی حکومەتی عێراق دەگێڕێتەوە لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاری ناوخۆیی، ئەەمش وای لە هاوڵاتییانی عێراقی کردووە بڕێکی زیاتر لە گەشتیاریی دەرەوەدا خەرجبکات.