بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نزیکەی 7٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی داتاکانی راپۆرتی هەلی کار لە ئەمریکا و دابەزینی گەشەی ئابووری لە چین و ئەگەری کەمبوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 77 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 72 دۆلار و 28 دۆلار مامەڵەی دەکرێت.

رێژەی سوودی بەرز کە گەشەی ئابووری و خواست لەسەر نەوت لاواز دەکات، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئابوورییە گەورەکانی وەک ئەمریکا و ناوچەی یۆرۆدا بەردەوام بێت.

داتاکانی ڕۆژی هەینی دەریخستووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە مانگی یەکدا هەلی کاریان زیاد کردووە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کەمدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئومێد ئەحمەد: خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

موشەکێکی سەردەمی جەنگی سارد لە گەراجی ماڵێکدا لە ئەمریکا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share