هەپەگە: توركیا لە سێ‌ شوێنی ئاڤاشین پاشەكشەی كردووە

هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە دەڵێت، گەریلا سوپای توركیای ناچاركردووە لە سێ ناوچەی ئاڤاشینی باشووری كوردستان بكشێتەوە، بۆیە بەئەنقەست بە بۆمبی ئاگرین شوێنی هاوڵاتییانی مەدەنی بۆردوومان دەكات و زەویوزاریان دەسوتێنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، سوپای توركیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا “لە ناوچەکانی دۆڵی ماران، تابووری عەرەبەکان و دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین، هەندێک پاشەکشەیان کردووە”.

هەپەگە هۆكاری پاشەكشەكەی توركیای بۆ چالاكییەكانی گەریلا گەڕاندووەتەوە.

هەپەگە دەشڵێت، سەرباری ناڕەزایەتیی گەل لە باشووری کوردستان، سوپای توركیا هێشتا بە ئەنقەست شوێن و واری هاوڵاتییانی مەدەنی، دەوروبەری گوندەکان، باخ و ڕەزی هاووڵاتییان بۆردومان دەکات، هەروەها لە بۆردومانەكانیدا بۆمبی ئاگرین بەكاردەهێنێت، كە دەبنە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیایەكی توركی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرێت

كۆمپانیایەكی ئاسمانی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرێت و بەرپرسێكی فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، داوای روونكردنەوەمان كردووە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی…
Total
0
Share