درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گوندی کارێزە دوو کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسیتریش برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:30 خولەک، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی رزگاری،  دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان شۆفێری نیسان ئاڵتیماکەیە و لە دایکبووی 1972ە، بەئاراستەی سەر رێگای گشتی کەلار -کفری رۆیشتووە، ئەوەی دیکەیان سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە لە دایکبووی 1960ە، سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکە بوون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە رۆیشتوون.

دەشڵێت، “بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.”

 

بابەتی پێشتر

تەمەنی بووە 28 ساڵ و 28 نەمامی بەهۆی رۆژی لەدایکبوونییەوە چاند

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژنانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share