وەزارەتی کار: هەر کەسێک 20 ساڵ زیاتر لە کەرتی تایبەت کار بکات خانەنشینی دەیگرێتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی چەند ساڵێکە سیستمی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت داناوە، ئەوەش بەمەبەستی بوونی خانەنشینی لە ساڵانی وازهێنانی لە کارکردن.

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاریان ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سیستمەکە بە پشتبەستن بە بڕە پارەی دیاریکراوی وەرگیراو لە کارمەند و شوێنی کارەکەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ هەر کارمەند و کرێکارێک کە لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن دەبێت بڕی 12%ی مووچەکانیان بدرێت بە وەزارەتی کار بەمەبەستی دەستەبەری و خانەنشینی.

ئەو بڕەی لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە وەک دەستەبەری خانەنشینی دیاریکراوە، ڕێژەی 5%ی کارمەندەکە دەیدات و 12%ی شوێنی کارەکەی دەیدات، پارەکە دەچێتە سندوقی دەستەبەرییەوە.

بەپێی سیستمەکەی وەزارەتی کار هەر کارمەندێک یان کرێکارێکی کەرتی تایبەت کە لە 20 بۆ 25 ساڵ کاری کردبێت دەتوانێت دواتر داوای خانەنشینی بکات و وەک فەرمانبەری حکومەت مووچەی خانەنشینییەکەی وەردەگرێتەوە.

لەبارەی ئەوەی ئەگەر کرێکارێک لە ماوەی کارەکەیدا شوێنەکەی بگۆڕێت ئاریان ئەحمەد وتی، لەو حاڵەتەدا گواستنەوەی کاری بۆدەکرێت و خانەنشینییەکەی دەگوێزرێتەوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەگەر کەسێک لە شوێنێک کاربکات کە مۆڵەتی فەرمیی حکومەتی نەبێت کارەکەی بە ئیشی ڕەش هەژمار دەکرێت و هیچ دەستەبەری و خانەنشینییەک نایگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت سلێمانی بکەین بە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان لە عێراق و ناوچەکە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە، بەڵام دەمانەوێت بیکەین بە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
Total
0
Share