یانەی بایرن میونشن هاوشێوەی یانە گەورەکانی دیکە، بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکان، لە هاوینی 2021 دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت.
ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە هاوینی 2021 جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری نوێ دەستبەکاردەبێت، پێشوەخت ئیدارەی یانە، پێکهاتەکە بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک کەمدەکەنەوە، تاوەکو ڕاهێنەری ناوبراو بتوانێت باشتر مامەڵە لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان، یاخود ئەو یاریزانانەدا بکات، کە داواکراون.
بەپێی سەرچاوەکە، کۆرنتین تۆلیسۆی فەرەنسی لەگەڵ ئەدریان فاین، میکا کوسیلکویسیانس، خراونەتە لیستی فرۆشراوانەوە، هەروەها دەرفەت بە جۆشوا زێرکزی دەدرێت بە خواستن لە یانەیەکی دیکە یاریبکات.
یەکێک لەو یاریزانانەی یانەکە لەدەستیدەدات جیروم بواتینگە لە هێڵی بەرگری، هەروەها دەرگایان بەڕووی نیکلاس سولیدا کردووەتەوە بە ویستی خۆی بەردەوامبێت، یاخود ڕوو لە یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزی بکات.
ناگیلسمان لە هاوینی 2021 بەفەرمی جێگەی هانزی فلیکی ڕاهێنەری مێژوویی گرتەوە، لەسەر ئاستی یاریزانانیش بۆندیان لەگەڵ دایۆت ئوپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی و عومەر ڕیچاردس واژووکردووە، هەردوو یاریزانەکەش لە پێگە بەرگرییەکان یاریدەکەن.