بەنفیكا چارەنووسی ڕاهێنەری بەرشلۆنە یەكلایی دەكاتەوە

شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر بەنفیكا، بەڕێژەیەكی زۆر داهاتووی كومان-ی ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە یەكلایی دەكاتەوە.

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 یانەی بەنفیكا-ی پۆرتوگالی لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشلۆنە-ی ئیسپانی دەكات.

بەنفیكا 7 یارییە لەسەریەك لە خولی پۆرتوگال بردنەوە بەدەستدەهێنێت و نێچیرێكی ئاسان نابێت بۆ بەرشلۆنە.

لە بەرامبەردا بەرشلۆنە بەكاتێكی خراپدا تێدەپەرێت لە خولی ئیسپانیا، یاریی یەكەمی چامپیۆنز لیگیشی بە بایرن میونشن دۆڕاند.

شكستی بەرشلۆنە لە دووەم یاریدا بەرامبەر بەنفیكا بەڕێژەیەكی زۆر كومان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەكە دووردەخاتەوە.

لە ئێستادا ناوی كۆمەڵێك ڕاهێنەر هێنراون بۆ ئەوەی ڕكابەری لەسەر جێگەكەی كومان بكەن، كە دیارترینیان چاڤی هێرناندێز، ڕۆبەرتۆ مارتینێز، تێری هێنری و ئەندریا پێرلۆ-ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی…
Total
0
Share