لە سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكەی 3.5 تۆن توتنی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گیرا

لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتی سلێمانی، له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكەی 3.5 تۆن توتنی نێرگه‌له‌دا گرت، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ كافتریاكانی بفرۆشێت.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی، له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی سێ تۆن و450 كگم توتن “معسل”ی به‌سه‌رچووی نێرگه‌له‌دا گیراوە.

وتیشی، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ كافتریاكانی سلێمانی بفرۆشێت و ساغیبكاته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسیلەوەشكرد، “كێشانی نێرگه‌له‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانی چه‌ند هێنده‌ی جگه‌ره‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێتو پێداویستییه‌كانی به‌سه‌رچووبن، یاخود خراپبووبن، ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ره”‌.

لەشكر حەمید ڕاشیگەیاند، “دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و توتنە به‌سه‌رچووه‌، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە نزیك كفری چەند چەكدارێكی داعش دەكوژن

بابەتی دواتر

سەرەكیترین هۆكارەكانی توشبوون بە كەڕووی ڕەش چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share