فەرمی.. کان وەک بەڕێوەبەری گشتیی بایرن دیاریکرا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەستلەکارکێشانەوەی کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی ئەفسانە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەسەندکرد و لە جێگەی ئۆلیڤەر کان دەستبەکاربوو.

یانە باڤارییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە ماوەی مانگێکدا ئۆلیڤەر کانی ئەفسانەی ئەڵمانیا جێگەی ڕۆمەنیگە دەگرێتەوە، هەموو ئەم هەنگاوانەش دەکەونە چوارچێوەی پلانێکەوە کە چوار وەرزە یانە ئەڵمانییەکە دەستیپێکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “سەردەمێکی سەرکەوتوو لە بایرن میونشن کاتی کۆتاییهات، لەسەر ڕاسپاردەی کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ئەمڕۆ سێشەممە دەستلەکارکێشانەوەیمان پەسەندکرد، بڕیارەکەش لە 30ی حوزەیرانی 2021وە جێبەجێدەکرێت، لە جێگەی ئۆلیڤەر کان دەستبەکاردەبێت”.

کان لەنێوان ساڵانی 1994 بۆ 2008 لە یانەی بایرن میونشن یاریکردووە، هەشت ناسناوی بوندس لیگا و ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیشی بەدەستهێناوە.

ماوەی ساڵێک زیاترە لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن دەستیبەکارکردووە، لە دەستپێکی کارەکانیەوە وەک جێگرەوەی کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، دەستبەکاربوونیشی واتای گەڕانەوەی چەندین ئەفسانەی دیکە دەگەیەنێت بۆ پۆستە کارگێڕییەکانی یانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌…
Total
0
Share