کێشەی ئاوی چەمچەماڵ بە نێودەوڵەتی دەکرێت

کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بە ئاشکرا دەرکەوتووە، قەزای چەمچەماڵ و دەورەبەری یەكێكن لە قوربانییە سەرەکییەكانی ئەو دیاردە سروشتییەیە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاپۆرتێک کێشەکە دەداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بانگەوازێکی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردبوو، کە بە تەنگ کێشەی کەمئاوی شارەکەیانەوە بێن.

دوێنێ شاندێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) سەردانی شاری چەمچەماڵی کردووە و ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە، تا بیداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی كەمئاوی.

بەهۆی كەمیی ئاستی گەیشتنی ئاوی پاک بە قەزاكە، چەمچەماڵ و دەوروبەری کەمتر لە ناوچەکانی دیکە ئاویان پێدەدرێت و وەک خۆیان دەڵێن، هەندێک کات 17ڕۆژ جارێک ئاو دەگاتە تەنکییەکانیان، بۆیە بە ناچاری دەبێت ئاو بکڕن و ئەوەش تێچوویەکی زۆریان لەسەر دروست دەکات.

ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی ئێستا لێرەوە ببینە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێک: راگەیەندراوەکەی حکومەت جێگەی سەرسوڕمانە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە

نووسەران و رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توند لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی راسپاردە…
Total
0
Share