قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە رۆژی لەدایكبوونت دایە گیان

قوباد تاڵەبانی ئەم وێنەیەی لە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، “پیرۆزە رۆژی لەدایكبوون لە دایكی خۆشەویستم، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هێز و ئیرادەی تۆ دایە گیان هەمیشە ئیلهام بەخشبووە بۆ ئێمە”.

دەڵێت، “بۆ من، تۆ تەنها دایكێكی مەزن نیت، بەڵكو سەرچاوەیەكی بەردەوامی خۆشەویستی و ئازایەتیت”.
دەشڵێت، “سوپاس بۆ هەموو ماندووبوون و قوربانی دانت بۆ گەلەكەت، بۆ منداڵانی كوردستان، بۆ هونەر، بۆ پاراستنی كەلتوورەكەمان، تۆ نەوەیەكت دروستكردووە كە خۆشەویستییان بۆ هونەر و كەلتوور و سینەما و خزمەتكردنی كوردستان هەیە”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا نووسیوویەتی، “سوپاس بۆ بەشداریت لە مێژووی كوردستان و یارمەتیدان لە دروستكردنی داهاتووەكەی، پیرۆزە رۆژی لەدایكبوونت دایە گیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: کارەبا لە رێگای غازی خۆمانەوە بەرهەمدەهێندرێت و نابێت بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان بدرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا لە رێگای غازی خۆمان (هەرێمی کوردستان)ەوە بەرهەمدەهێندرێت، هەربۆیە نابێت بە نرخی…
Total
0
Share