كڵینتن: ساركوزی بەهۆی زێڕەوە ‘قەزافی ‘ی ڕووخاند

هیلاری كڵینتن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، “ئاڵتوونەكانی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا، بوون بە هۆی لەناوچوونی.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو لە پۆستەی هیلاری كڵینتن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكای بڵاوكردەوە، تیایدا كڵینتۆن باس لەوە دەكات “نیكۆلا ساركوزی، سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا، لەپێناو پارێزگارییكردن لە هەژموونی وڵاتەكەی لە ناوچەكە دا، ساڵی 2011 فەرمانیكرد وڵاتەكەی دەستوەربداتە بارودۆخی لیبیا و ڕژێمەكەی قەزای بڕووخێنێت.”
بەڵگەنامەكە كە مێژووی 2ی نیسانی 2011ی لەسەرە، ئاشكرایكردووە، “ئەو چەندین تۆن ئاڵتوونەی قەزای هەیبوو، وایان لە فەرەنسا كرد دەستوەربداتە لیبیا و ڕژێمەكەی قەزافی بڕووخێنێت، چونكە قەزافی ئاڵتوونێكی زۆری هەبوو كە چەندین تۆن بوون، سەرباری یەدەگە گەورەكەی نەوتی لیبیا.”
بە
بەڵگەنامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە سەرچاوەكانی نزیك لە سەیفلئیسلام قەزافی، كوڕی موعەمەر قەزافی-یەوە بڵاویكردووەتەوە كە “قەزافی 143 تۆن زێڕ و بڕێكی هاوشێوە زیوی هەبووە، قەزافی نیازی وابووە ئەو بڕە زۆرانەی زێڕ و زیو بەكاربهێنێت لە دروستكردنی دراوێكی ئەفریكیدا و بیكات بە دراوی سەرەكیی ئەو وڵاتانەی بە فەرەنسی دەدوێن.”
وەك بەڵگەنامەكە ئاشكرایكردووە، “دوای ماوەیەكی كەم لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی لیبیا، ئەفسەرانی هەواڵگیریی فەرەنسا پلانەكەی قەزافی-یان ئاشكراكردووە، ئەوەش بووەتە یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانەی وایانكردبوو نیكۆلا ساركوزی سەرۆكی ئەوكاتی فەرەنسا، دەست لە لیبیا وەربدات.”
بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد و لوتکەی ڕیزبەندی گرت

بابەتی دواتر

ئۆباما داوا لە لایەنگرانی دەكات دەنگ بە بایدن بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share