سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا تێدا پارێزراو بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لەمیانەی پێشوازی لە ئۆلێ دییل، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، كە ئەركەكانی كۆتایی هاتووە ڕایگه‌یاند، “عێراق ده‌یه‌وێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت، به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو وڵات بێت”.
كازمی جەختی لەوەشكردەوە، پشتیوانی له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و به‌رلین دەكات له بواره جۆراوجۆره‌كانی ئابوری، سیاسی، ڕۆشنبیری و كاری كۆمپانیا وهبهرهێنانەكانی ئه‌ڵمانیا له عێراق.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دیدارەكەیدا ڕاشیگەیاند، حكومه‌تەكەی به‌رده‌وامده‌بێت لە پێشخستنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و بره‌ودان به سه‌قامگیری، كه باشتركردنی باری ژیانی هاوڵاتیان له خۆگرێت.