ئەڵمانیا جینۆسایدکردنی دانیشتوانی نامیبیای لەلایەن سەربازە ئەڵمانەکانەوە ناساند

GETTY IMAGES

زیاتر لە 100 ساڵ تێپەڕیووە بەسەر کوشتنی نزیکەی 100 هەزار کەسدا، لە دانیشتوانی وڵاتی نامیبیا لە کیشوەری ئەفەریقا، لەلایەن سەربازە ئەڵمانییەکانەوە، ئێستا ئەڵمانیا بە فەرمی ئەو جینۆسایدە دەناسێنێت و قەرەبووی وڵاتەکەش دەکاتەوە.

لە کاتی داگیرکردنی وڵاتی نامیبیا لە ساڵەکانی 1904 تا 1908 نزیکەی 100 هەزار لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەڵمانەکانەوە کوژراون.

هایکوماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینی، 28ی ئایار، بە فەرمی دانپێدانانی وڵاتەکەی بۆ جینۆسایدکردنی دانیشتوانی وڵاتی نامیبیا ڕاگەیاند.

لەگەڵ ناساندنی جینۆسایدەکەدا بڕیارە یەک ملیار یۆرۆ وەک هاوکاری بدرێتە ئەو وڵاتە و دانیشتوانەکەی، بۆ زیاتر گەشەی وڵاتەکە.

لە ساڵی 2015 وە، شاندی وڵاتی نامیبیا و ئەڵمانیا چەندین کۆبوونەوە و دانیشتنیان کردووە و بەڵگەی پێویست خراوەتە بەردەم ئەڵمانیا کە، لە کاتی داگیرکردنی وڵاتەکەدا نزیکەی 100 هەزار کەس کوژراون.

قوربانی یەکەمی کوشتنەکان لە نامیبیا لە نێوان ساڵانی 1904 تا 1908 هەردوو هۆزی “ناما و هیریر” بوون، کە بە پاساوی جۆراوجۆر ئازاردراون و لەکاتی پارێزگاریکردن لە خۆیان و زەوییەکانیان کوژراون.

ئیمپراتۆرییەتی ئەوکاتی ئەڵمانیا لە ساڵی 1884 تا 1915 بەشێکی لە باشوری ئەفریقا داگیرکرد و وەک ئەفریقای باشوری سەربە ئەڵمانیا ناساندی.

بەشێکی زۆری کوشتارەکان لە نامیبیا کاتێک ڕویدا کە جوڵانەوەی نامیبیا پێکهاتوو لە هەردوو هۆزی ناما و هیریر دژی داگیرکاری ئەڵمانیا جوڵانەوە، دوای ئەم ڕوداوە کوشتاری دانیشتوانی نامیبیا دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ گۆڕینى هاوسەنگی دەسەڵات لە یەکێتیی ئەوروپا واژوو ده‌كه‌ن

هه‌فته‌ى داهاتوو ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا پەیماننامەیەک واژوو دەکەن کە ئامانج لێی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپادا. ئاژانسی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی…
Total
0
Share