بەشێک لە پارچەکانی ژێردەریایی تیتان دۆزرانەوە

بەشێک لە پارچەکانی ژێردەریایی تیتان کە هەفتەی رابردوو لە زەریای ئەتڵەسیدا تەقییەوە دۆزرانەوە و دەرگای نوێ بەڕووی لێکۆڵینەوەکاندا دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، “لە دوای گەڕانێکی زۆری تیمەکانی ئاسایشی کەناراوی ئەمریکا و کەنەدا لە بەندەری سانت جۆنس لە کەنەدا چەند پارچەیەکی ژێردەریایی تیتان دۆزرایەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پارچەکانی ژێردەرییایەکە براون بۆ لێکۆڵینەوە، تیمەکان دەیانەوێت لە رێگەی پشکنینی DNA بگەن بە چارەنووسی قوربانیانی ناو ژێردەریاییەکە”.

ژێردەریایی تیتان سەربە کۆمپانیای ئۆشیان گەیت بوو کە لە 18ی حوزەیراندا چووە ناو زەریای ئەتڵەسی بە مەبەستی بینینی پاشماوەکانی کەشتی تایتانیک، دوای ماوەیەکی کەم لە چوونە ژێر ئاوی زەریاکە، پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕا.

دوای کارەکانی بەدواداچوون، دەرکەوت کە ژێردەریاییەکە لە ناوەوە بەرەو دەرەوە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێنج سەرنشینەکەی ناوی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان لەبارەی لاوتارۆ-وە کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی چوار کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share