نۆ فڕۆکەی جەنگیی چین سنوورەکانی تایوانیان بەزاند

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، 10 فڕۆکەی چینی هێڵی ناوەڕاستی گەرووی تایوانیان بەزاندووە، کە بەربەستێکی نافەرمی نێوان هەردوولایە و هەردوو وڵات جیادەکاتەوە، لەکاتێکدا پەکین بەردەوامە لە چالاکییە سەربازییەکانی لەنزیک دوورگەکە.

وەزارەتەکە لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا  سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی چین ڕایگەیاندووە، نۆ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چینی بەربەستی نافەرمیی نێوان هەردوو وڵاتیان لە گەرووی تایوان بەزاندووە.

ئاماژە بەوەکراوە، تایوان فڕۆکەی ناردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی فڕۆکە چینییەکان و بە سیستەمی مووشەکی چاودێریی فڕۆکە چینییەکان کراوە.

جێگای سەرنجە تایوان کە چین دەڵێت بەشێکە لە خاکەکەی سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی دوورگەکە، ساڵانێکە گلەیی لە راهێنانەکانی رۆژانەی هێزی ئاسمانیی چین لە نزیک ئەو دوورگەیە دەکات، کە زۆرجار لە بەشی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەیدایە.

پەکین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی دیارینەکراوی کردووە ئەگەر تسای ئینگ وێن سەرۆکی تایوان کە ئێستا لە گەشتێکدایە بۆ ئەمریکا، چاوی بە کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بکەوێت.

 

بابەتی پێشتر

کەناڵی فەرمیی حکومەتی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە هاککرا

بابەتی دواتر

پزیشكێك دەربارەی كاریگەریی پێكەنین لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەدوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کودەتا لە وڵاتێکی دیکەی ئەفریقا روویدا

ئەمڕۆ سەربازانی سوپای گابۆن رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان رەتکردووەتەوە و دەستووریان هەڵوەشاندووەتەوە و کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کردووە. گەورە…
Total
0
Share